سبەینێ گرفتی کارەبا لە تەواوی کوردستان باشدەبێتەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەر لەسەر خراپی دۆخی کارەبا بۆ ماوەی چەند رۆژێک ئاشکرای دەکات، پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا چارەسەر بوو، بەمەش سبەینێ کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
وهزارهتی كارهبای حكومهتی کاربەڕێکەری ههرێمی کوردستان لەمیانی ئاگادارییهکیدا دەڵێت "ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە سەرکەوتوویی بەرەو تەواوبوون دەچێت و بڕیارە ڕۆژی هەینی پرۆسەکە تەواو بێت و بارودۆخەکە ئاسایی بێتەوە.
لە ئاگاداریەکەدا ئەوەش هاتووە "پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ساڵانە دەکرێت و وەزارەتی کارەبا پێی باش بوو لەم وەرزەدا پێش هاتنی وەرزی گەرما بکرێت.
ئ.ز
|