هەڵبژاردنی کوردستان تاوەکو ساڵێکی دیکە دوادەکەوێت
نها نیوز - هەواڵەکان
كاروان یاروه‌یس، ئه‌ندامی پەلەمانی عێراق لەبارەی ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن بۆ ساڵێکی تر رایدەگەیەنێت، هه‌ڵبژاردن دواده‌خرێت، ئه‌گه‌رێكی به‌هێز ئه‌وه‌یه هه‌ر نه‌كرێت تاوەکو ساڵی داهاتوو.
كاروان یاروه‌یس، ئه‌ندامی پەلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا ئاشکرای دەکات "هه‌ڵبژاردن دواده‌خرێت، ئه‌گه‌رێكی به‌هێز ئه‌وه‌یه هه‌ر نه‌كرێ تا ساڵی داهاتوو كاروان یاروه‌یس، ئه‌ندامی پەلەمانی عێراق".
کاروان یاروەیس ئاماژەی بەوەش دەدات "پارتی ده‌یه‌وێ ئیراده‌ی خۆی بسه‌پێنێ و هه‌ڵبژاردن به‌و جۆره بكرێت كه خۆی ده‌یه‌وێت.
"سه‌ركرده‌ی لایه‌نه عێراقیه‌كان له‌ئێستادا كێشه‌یان نیه هه‌ڵبژاردن دوابخرێت، چونكه ده‌زانن دواخستنی هه‌ڵبژاردن هه‌رێمی كوردستان زیاتر لاواز ده‌كات و كێشه سیاسیه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم قووڵتر ده‌كاته‌وه". ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق وا دەڵێت
ناوبراو ئەوەشی خستە روو "مانگی حەوتی ئەمساڵ ته‌مه‌نی كۆمسیۆن كۆتایی دێت و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و سه‌رۆكی كۆمسیۆن كاتێكی زۆری ده‌وێت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانیش دره‌نگ ده‌گه‌نه رێكه‌وتن.
ئ.ز
|