حکومەتی هەرێم هۆشدارییەکی بەپەلە لەسەر دروستبوونی لافاو بڵاوکردەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
حكومهتی کاربەڕێکەری ههرێم هۆشداریەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بارانێكی زۆر دهبارێت و ئەگەر دروستبوونی لافاو هەیە.
حكومهتی کاربەڕێکەری ههرێم له رێگهی فهرمانگهی میدیا و زانیاریەوە دەڵێت "بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینی، لە تەواوی هەرێمی کوردستان بارانێکی زۆر دەبارێت.
حکومەتی هەرێم ئاماژەی بە چەند رێنماییهک کردووە و، هۆشداریش بە هاوڵاتییان دهدات، لە ئەگەری روودانی لافاو.
حکومەتی کاربەڕێکەر لە رێنماییهكاندا دەڵێت:
1- سویچی کارەبای ماڵ بکوژێننەوە.
2- لەو شوێنانە مەوەستن کە مەترسیی هەبوونی کارەبای لێ دەکرێت.
3- بڕۆنە بەرزترین شوێنی ماڵەکانتان.
4- شۆفێری مەکەن.
5- لە ناوچە نزمەکان دوور بکەونەوە.
6- زۆر پێویست نەبێت، رێگە گشتییەکان بەکارمەهێنن.
7- لەو ناوچانە دووربن کە مەترسیی هەورەبروسکەیان تێدایە.
ئ.ز
|