رێباز حەملان وادەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی ڕاگەیاند
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، چاوەڕی دەكرێت سبەی پێنجشەممە، تەواوکاری موچەی مانگی دو لەلایەن بەغداوە بنێردرێت و سەرەتای هەفتەی داهاتو دەست بە دابەشکردنی موچە دەكرێت.
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمشەو چوارشەممە، بە میدیای پارتی راگەیاند، وردبینیی لە کۆدی هێزەکانی پێشمەرگە و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان لەلایەن چاودێریی دارایی هەرێمەوە تەواو کراوە و ڕەوانەی بەغدا کرا و چاوەڕێ دەکرێت سبەی تەواوکاریی موچەی مانگی دو بنێردرێت و سەرەتای هەفتەی داهاتو دەست بە دابەشکردنی موچە بکرێت.
رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، رایگەیاند، مەسرور بارزانی "ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له په‌یوه‌ندییه‌كی چڕ و به‌رده‌وامدا بو بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه داراییه‌كانی موچه‌خۆرانی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فشارێكی زۆری خسته سه‌ر حكومه‌تی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی."
بەقسەی ڕێباز حه‌ملان "دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی موچه‌ی موچه‌خۆران بابه‌تێك نییه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه بۆ سزادانی خه‌ڵك به‌كاربهێنرێت." دوپاتیشی كرده‌وه، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێت هاونیشتمانیانی سزا بدات و موچه‌كانیان دوا بخات."
|