هەمەڕەنگ

ترەمپ دەربارەی قژی چی دەڵێت؟


دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەهەڵبژاردن ڕایگەیاند، قژی باشترینە لەچاو قژی هاوتەمەنەکانی خۆی.

هەروەک سکای نیوز لە هەواڵێکدا نوسیوویەتی، وتەکانی ترەمپ لە نێو ژمارەیەکی زۆر لە هەڵبژێردراواندا لە ویلایەتی نۆرس کارۆلاینا، دەربارەی قژی بەپێکەنینەوە وتی "ڕەنگە قژم زۆر باش و پڕ نەبێت، بەڵام بۆ من کە تەمەنم ٧٣ ساڵە لەچاو قژی هاوتەمەنەکانی خۆم باشترینە".

ئەو سەرۆکە وتیشی "زۆر شانازی پێوە دەکەم".

ئەمە لە کاتێکدا ترەمپ لەکاتی سەرکەوتنی بۆ ناو فڕۆکە لە چاوی کامێراکانەوە وێنەی قژی دەگیرێت و دەردەکەوێت کە بەشێکی قژی دەستکردە، بەڵام خۆی بەجۆرێک رێکی دەکاتەوە وەکو ئەوەی دەریبخات قژی ڕاستی خۆیەتی.
2019-10-28
زیاتر...