هەواڵ

ھێڵێکی دیکەی بۆری گواستنەوەی نەوتی کەرکوک بۆ بەندەری جەیھان دروست دەکرێت

ئاژانسی نھا: ژووری ھەواڵ

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند ھێڵێکی دیکەی بۆری بۆ گواستنەوەی نەوتی کەرکوک بۆ بەندەری جەیھانی تورکیا دروست دەکات.

سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق، ڕایگەیاند "وەزارەتەکەی پلانی راکێشانی ھێڵێکی نوێی نەوتی کەرکوکی بۆ بەندەری جەیھان ھەیە".

ئەوەشی ئاشکراکردووە، "لە رێگەی ئەو بۆڕیە نوێیە دەتوانرێت رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت ھەناردەی بازاڕەکانی جیھان بکرێت".

وەزیری نەوتی عێراق جەختیشیکردەوە "ئامادەکاریەکان بۆ ئەو ئەو ھێڵە نوێیە دەستی پێکردووە و ھێڵکەش بە تۆڕی ھێڵە نیشتیمانییەکانی نەوتی عێراقەوە دەبەسترێتەوە و توانایەکی لە رادەبەدەری ھەیە".

ئەوەشی ڕوونکردەوە "لە ئێستادا رۆژانە ٣٨٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک بەرھەم دەھێندرێت و لەو ژمارەیەش رۆژانە ٨٠ ھەزار بەرمیل لەڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە ھەناردەی بازاڕی وزەی جیھان دەکرێت".

2019-03-19
زیاتر...