پوتن ئاسكێكى راو كرد.. بزانه دڵه‌كه‌ى بۆ كێ برژاندووه
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
ئه‌ندامێكى پێشووى ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئیتاڵیا رووداوێك ده‌گێڕێته‌وه كه مێژووه‌كه‌ى بۆ 11 ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌ڵێت:"ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆكى رووسیا و سێلڤیۆ بێرلسكۆنی سه‌رۆكى كۆچكردووى ئیتاڵیا پێكه‌وه گه‌شتێكیان بۆ ناو به‌فر كردووه و پوتن ئاسكێكى راو كردووه و دڵه‌كه‌ى به دیارى بۆ سێلڤیۆ بێرلسكۆنی برژاندووه".
به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى فابریزیۆ چیكیتۆ ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئیتاڵیا له پارتی "فۆرزا ئیتاڵیا" ئاشكرايكردووه، سێلڤیۆ بێرلسكۆنی سه‌رۆكی پێشووی ئیتاڵیا ساڵی 2013 سه‌ردانی ڕووسیای كردووه و دوای دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، گه‌شتێكی دووقۆڵییان بۆ ناوچه‌یه‌كی سروشتی كردووه كه ڤێلایه‌كی پوتینی لێ بووه و پوتن لێوه‌شاوه‌یی خۆی له بواری ڕاودا نیشانداوه، كه بێرلسكۆنی به‌هۆیه‌وه سه‌رسام كردووه".
فابریزیۆ وتوویه‌تى:"بێرلسكۆنی له‌و گه‌شته‌دا هاوڕێی پوتن بووه و پوتن ئاسكێكی ڕاوكردووه و دوای كه‌وڵكردنیشی دڵه‌كه‌ی ده‌رهێناوه و به دیاری پێشكه‌شی بێرلسكۆنی كردووه و بۆى برژاندووه كه به لای بێرلسكۆنییه‌وه ئه‌مه ڕووداوێكی زۆر سه‌رنجڕاكێش بووه".
ئه‌وه‌شى باسكردووه، بێرلسكۆنی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ڕووسیاوه بۆ ئیتاڵیا پێیڕاگه‌یاندووه، كه پوتن مامه‌ڵه‌یه‌كی توندی له‌گه‌ڵدا كردووه، كه هه‌رگیز چاوه‌ڕوانكراو و پێشبینیكراو نه‌بووه.
به وته‌ى چیكیتۆ:"بێرلسكۆنی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ژیانیدا ده‌مانچه‌ی هه‌ڵنه‌گرتووه، به‌ڵام كاتێك له‌گه‌ڵ پوتین به‌ناو به‌فردا ڕۆیشتوون، پوتن ده‌مانچه‌یه‌كی پێداوه و دوو ئاسكیان بینیوه و پوتن پێی وتووه، یه‌كێكیان بۆ من و ئه‌وی دیكه‌ش تۆ ڕاوی بكه، به‌ڵام بێرلسكۆنی نه‌یپێكاوه و پوتن پێكاویه‌تى و هه‌ر خۆیشی به چه‌قۆ كه‌وڵیكردووه و كردوویه‌تییه چوار به‌ش و دڵه‌كه‌ی به دیاری داوه‌ته بێرلسكۆنی و ئاگرێكی هه‌ڵكردووه و پێی وتووه با بیبرژێنین ئه‌مه دیاریی و ژه‌مێكی تایبه‌تی نێوانمان ده‌بێت".
سێلڤیۆ بێرلسكۆنی به یه‌كێك له پشتیوانه سه‌رسه‌خته‌كانى پوتن داده‌نرا و ته‌نانه‌ت یه‌كێك بوو له‌و كه‌سایه‌تیه جیهانیانه‌ى به ئاشكرا پشتیوانى خۆى بۆ سه‌رۆكى رووسیان نیشاندا بۆ ئه‌وه‌ى هێرشبكاته‌سه‌ر ئۆكرانیا و داگیریى بكات، به‌ڵام له 12ی حوزه‌یرانی 2023دا كۆچى دوایی كرد.
|