کوردستان

پەیمانگەیەکی ئەمریکی نهێنیەکەی ئاشکراکرد: ئەمریکا قوربانیی بە کورد دەدات


پەیمانگای خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، "هەڵەی زەقی سەركردەكانی كورد هۆكاری پەراوێزكەوتنی هەرێمی كوردستانە".

لە ڕاپۆرتێکی پەیمانگەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا هاتووە، "پێدەچێت واشنتۆن قوربانی بدات بە داواكانی كورد لەپێناو هەندێك ئامانجی تر، بۆیە داواكارییەكانی كورد لەخوارەوەی لیستی ئەلەویەكانی واشنتۆنە".

ئاماژە بەوەشدراوە "ناردنی موچە فەرمانبەرانی هەرێم فشارەكانی ئەمریكای لەسەر سودانی سوككرد، ئێستا نەوت و مانەوەی سوپای ئەمریكا و هەڕەشەی ئێران ئەولەویەتن بەلای ئەمریكاوە".

هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە دادگای فیدراڵی و هەڵبژاردنی هەرێم پرسی ناوخۆین بۆ ئەمریكا گرنگی نیە.
2024-04-16
زیاتر...