عێڕاق

بۆ نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەران کۆمیسیۆن چارەسەرێك دەخاتەروو

نهانیوز- هەواڵەكان
 

سەرۆکی تیمی رۆژنامەوانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشكرایكرد،کۆمیسیۆن پێشنیازێکی هەیە بۆ چارەسەری کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەوەی لەکاتی دەنگدان ئەگەر پەنجەمۆری دەنگدەرەکە لەلایەن ئامێری دەنگدانەوە نەیخوێندەوە، لەبری ئەوە پشت بە وێنەی چاو یان رووخساری ببەسترێت.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەوانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقرایگەیاند، کۆمیسیۆن پێشنیازێکی هەیە بۆ چارەسەری کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەوەی لەکاتی دەنگدان ئەگەر پەنجەمۆری دەنگدەرەکە لەلایەن ئامێری دەنگدانەوە نەیخوێندەوە، لەبری ئەوە پشت بە وێنەی چاو یان رووخساری ببەسترێت.

عیماد جەمیل ئاماژەی بەوەدا، جێبەجێکردنی ئەو پێشنیازە پێویستی بە پێداویستی و کامێرا هەیە، ئەمەش لە قۆناغی داهاتوودا یەکلایی دەبێتەوە.
 
بەگوێرەی رێکارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، رێژەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەران لە وێستگەیەک تاوەکو 5٪ی تێکڕای ناوی دەنگدەرانی ئەو وێستگەیە رێگەپێدراوە، لە دوای ئەو رێژەیە ناتوانرێت بەبێ پەنجەمۆر لەو وێستگەیە دەنگ بدرێت.
 
سەرۆکی تیمی رۆژنامەوانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق توتوشیەتی، بەگوێرەی رێوشوێنەکانیان رێژەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر لە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کەمتر دەبێت لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، کە لە 18ی کانوونی یەکەمی 2023 کرا.

ئەمە لەكاتێكدایە، پارتی دیموكرات بە بیانووی كێشە لە یاسای هەڵبژادرن و ئامێری پەنجەمۆری دەنگدەران بایكۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی كردووە.

س.ر

2024-03-29
زیاتر...