عێڕاق

سودانی لەسەر هێرشەکەی ئێران تۆمەتێک رەتدەکاتەوە

 نها نیوز - هەواڵەکان

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی راپۆرتە سەربازی و بەگوێرەیی راپۆرتێک بە هیچ جۆرێک هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە عێراقەوە ئەنجام نەدراوە.

 سودانی  لە کۆبوونەوەی لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەختی لەوەکردەوە، کە دەبێت بەزووترین کات کێشە و شەڕو ئاڵۆزییەکانی غەززە رابگیرێت کە گیانی هەزاران ژن و منداڵی بێتاوانی تێدا بە هەدەرچووە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە "لە هێرشەکانی شەممەی رابردووی ئێران بۆ سەر خاکی ئیسڕائیل، ئاماژە بەوە کرا کە بەشێک لە هێرشەکانی لە خاکی عێراقەوە بۆ سەر وڵاتی ئیسرائیل ئەنجامدراوە، بەڵام بەپێی راپۆرتە سەربازی و هەواڵگرییەکانی عێراق، بە هیچ جۆرێک هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران بۆ سەر ئەو وڵاتە لە عێراقەوە ئەنجام نەدراوە.

ئ.ز

2024-04-17
زیاتر...