ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز: واشنتن زانیاری لەبارەی هێرشەکەی ڕوسیا شاردەوە
نهانیوز- هەواڵەکان
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویكرده‌وه، خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانی ئەوروپا و ئەمریکا زانیاری‌یان لەسەر هێرشە تیرۆریستییەکەی کرۆکۆس لە ڕوسیا شاردوەتەوە، "بۆ ئەوەی ڕێگری لە ئاشکراکردنی سەرچاوەی زانیاری و شێوازی هەواڵگری خۆیان" بۆ ڕوسیا بکەن.
بەپێی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، "پەیوەندیی دوژمنکارانەی نێوان مۆسکۆ و واشنتن ڕێگری لە بەرپرسانی ئەمریکی کرد کە زانیاری زیاتر لە پێویست سەبارەت بە پلانی تیرۆریستان بگوازنەوە لە ترسی ئەوەی دەسەڵاتدارانی ڕوسیا زانیاری لەسەر سەرچاوە یان شێوازە هەواڵگرییەکانی واشنتن بزانن".
ئەلێکساندەر بۆرتنیکۆڤ، بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایشی فیدراڵی پێشتر ڕایگەیاندبو، کە واشنتن لە سەرەتای مانگی (ئازار/3)دا زانیاری سەبارەت بە ئامادەکاری بۆ هێرشێکی تیرۆریستی لە ڕوسیا ڕادەستی مۆسکۆ کردوە، به‌ڵام ئەو زانیاریانە سه‌ره‌تایی بون.
شه‌وی 24ی ئه‌م مانگه، هێرشێكی چه‌كداری كرایه‌سه‌ر هۆڵێکی ئاهه‌نگ لەنزیک مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 133 كه‌س كوژران و 115 كه‌سیش برینداربون، دوای هێرشه‌كه‌ش گروپی چه‌كداری داعش- خۆراسان به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرت.
ش.ح
|