ئیسرائیل گورزە سەربازییەکەی لە ئێران وەشاند، بزانە کوێی کردوەتە ئامانج؟
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل بە موشەك هێرشی كردە سەر ئێران و چەند بنکەیەكی لە ئیسفەهان کردە ئامانج.
بە پێی میدیاكانی ئێران دەنگی چەند تەقینەوەیەکی گەورە لە نزیک فڕۆکەخانەی ئیسفەهان بیستراون.
فەرماندەیەكی سەربازی ئێسرائیل كە بۆ واشنتۆن پۆست قسەی كردووە دەڵێت: بەڵێ ئێمە هێرشەكەمان بۆسەر ئێران ئەنجامداوە لە وەڵامی هێرشە موشەكی و درۆنیەكانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل
ئیسرائیل، ئەمریکای لە هێرشەکە ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام ئەمریکا نە بەشدار بووە، نە پشتگیریی کردووە.
|