به‌هۆى هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كه‌ى ده‌بێت
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی هاوژینه‌كه‌یه‌وه ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت و تاوه‌كوو ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوویش كاره‌كانی هه‌ڵده‌په‌سێرێت.
پیدرۆ سانشێز، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا له تۆڕی (ئێكس) بڵاوی كرده‌وه، بیر له‌وه ده‌كاته‌وه ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونه‌كه‌ی له دژی هاوژینه‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه.
پیدرۆ وتویهتى: پێویستی به هه‌ڵوه‌سته و بیركردنه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی له‌وباره‌وه بدات، كه ئایا له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وامده‌بێت یاخود ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا جهختیكردوهتهوه، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌وباره‌وه بڕیاری خۆی بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ده‌خاته‌ڕوو و تائهوكاتیش كار‌و چالاكییه‌كانی هه‌ڵده‌په‌سێرێت.
سانشێز له‌حوزه‌یرانی 2018وه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیایه، دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا توانی كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ماریانۆ ڕاخۆی بهێنێت كه له ده‌نگدانێكی په‌رله‌ماندا به‌هۆی تێوه‌گلانی له گه‌نده‌ڵییه‌وه متمانه‌ی لێسه‌ندرایه‌وه.
|