ئیسرائیل چۆن لە هێرشکردنەسەر ئێران پاشگەز بووەوە؟
نها نیوز ـ ههواڵهكان
كهناڵێكى ناسراوى ئهمریكى زانیاریى گرنگ لهبارهى بهرپرسانى ئیسرائیلهوه ئاشكرادهكات و ڕایدهگهیهنێت: بەرپرسانی ئیسرائیل لە ماوەی یەک هەفتەدا دووجار لە پلانی هێرشکردنەسەر ئێران پاشگەزبونەتەوە.
كناڵى ئهبى سى نیوزى ئهمریكى له زارى چهند سهرچاوهیهكهوه ئاشكرایكردوه، ئیدارەی تەلئەبیب چەند شوێنێکیان لە ئێران دەستنیشانکردووە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە مووشەکی و درۆنییانەی کە هەفتەی ڕابردوو کرایەسەر ئەو وڵاتە و لە ماوەی یەک هەفتەدا دووجار لە پلانی تۆڵەسەندنەوە پاشگەزبوەتەوە.
بەرپرسێکی ئیسرائیلی وتویهتى: ئیدارەی وڵاتەکەی چەندین بژاردەی لەبەردەستە هەر لە هێرشکردنەسەر گرووپە چاکدارەکانی ئێران تا دەگاتە هێرشی ئەلیکترۆنی "سایبەر"، هەروەها بانگەشەی ئەوەشیکردووە کە سوپای پاسداران و ئیدارەی تاران ترسی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی تەلئەبیبیان لێ نیشتووە.
شەوی 14ى ئهم مانگه، سوپای پاسدارانی ئێران بە دەیان مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراو، هێرشیکردەسەر ئیسرائیل، ئەم هێرشەی تاران لە وەڵامی کوژرانی حەوت ئەندامەکەی سوپای پاسداران بوو کە لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە دیمەشق کرانە ئامانج.
|