خشتەی یارییەکانی ئەمشەوی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠
ئاژانسی نھا: وەرزش
لە میانی یارییەکانی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠دا، ئەمشەو فەڕەنسا رووبەڕووی مۆڵدۆڤا دەبێتەوە و ئینگلتەرا و پورتوگالیش میوانداری چیک و ئۆکرانیا دەکەن.
لە درێژەی یارییەکانی جەولەی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ٢٠٢٠، لە کۆمەڵەی ھەشتەمدا کاتژمێر ١٠ و ٤٥ خولەکی شەو، فەڕەنسای پاڵەوانی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا، لە دەرەوەی خاکی خۆیدا، بەرامبەر مۆڵدۆڤا یاری دەکات و لە ھەمان کۆمەڵەدا، ئەلبانیا و تورکیاش رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
لە یارییەکی تردا و لە کۆمەڵەی یەکەمدا، ئینگلتەرا لە یاریگای ویمبڵی ، میوانداری چیک دەکات.
لە کۆمەڵەی دووەمیشدا، پورتوگال بە ئامادەبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لە خاکی خۆیدا، بەرامبەر ئۆکرانیا یاری دەکات و لە ھەمان کۆمەڵەدا، لیتوانیا دەبێتە میوانی لۆکسمبۆرگ.
|