وەرزش

ئۆمتیتی توشی پێکان بوو


یانەى بەرشەلۆنە پێکانی ئۆمتیتی راگەیاند و دوپاتیشیکردەوە کە هێشتا سێرجی رۆبێرتۆ لە پێکانەکەى چاک نەبۆتەوە.

پێگەى فەرمی یانەى بەرشەلۆنە ئاشکرایکرد، لەدواین راهێنانەکانی یانەکەیان، ساموێل ئۆمتیتی فەرەنسی توشی پێکان بوەو بە دڵنیاییەوە لە یارییەکەى سلاڤیا براگ لەخولی یانە پاڵەوانەکان بێ بەش دەبێت.

رۆژنامەکان پێشبینی دەکەن پێکانی ئەمجارەى ئۆمتیتی قورس نەبێت و دو هەفتە دووربکەوێتەوە.

بە درێژایی دوو وەرز ئۆمتیتی لەگەڵ بەرشەلۆنە تەنها 15 یاریی ئەنجامداوە.

تیمی پزیشکی یانەى بەرشەلۆنە ئاماژەى بەوەشداوە کە جگە لە ئۆمتیتی هێشتا سێرجی رۆبێرتۆش لە پێکان چاک نەبۆتەوەو ئەویش ناتوانێت بەشداری یارییەکەى سلاڤیا براگ بکات.
2019-10-23
زیاتر...