وەرزش

ریاڵ مه‌درید هه‌وڵه‌كانی بۆكڕینی ئیریكسن چڕكردووه‌ته‌وه‌


یانەى ریاڵ مەدرید هەنگاو بە هەنگاو لە کرینی ئیریکسنی دانیمارکی و یاریزانی تۆتنهام نزیک دەبێتەوە.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەى مارکا، پیرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید بە زیدانی وتوە ناتوانێت پۆگباى بۆ بکڕێت بەڵام دەتوانێت گرێبەست لەگەڵ ئیریکسن ئیمزابکات.

رۆژنامەکە ئاماژەى بەوەشداوە کە یانەى ریاڵ مەدرید 25 ملیۆن یۆرۆی بۆ کرینی ئیریکسن تەرخان کردوەو ئامادەشە بیکات بە 30 ملیۆن یۆرۆ گەر لەگواستنەوەى زستانەدا تۆتنهام دەستبەرداری بوو.

پێشتر یانەى ریاڵ مەدرید دوو یاریزانی تری لە تۆتنهام کریوە پاش ئەوەى لە 2012 مۆدریچی لێ کری و لە 2013ش گاریس بەیلی هێنایە ریزەکانیەوە.
2019-10-12
زیاتر...