وەرزش

دوایین هه‌واڵی نێیمار بڵاوكرایه‌وه‌


رۆژنامەیەکی بەرازیلی ئاشکرایکردووە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی كار بۆ ئەوە دەكات لە كۆتا ڕۆژەكانی مێركاتۆی هاوینەیدا گرێبەستێك ئەنجام بدات كە هاوشێوەی بۆمب دەنگدانەوەی هەبێت.

رۆژنامەی گڵۆبۆ سپۆرتی بەرازیلی ئەوەشی خستۆتە روو: كە بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان بە شێوەیەكی كۆتایی گفتوگۆكانیان لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە هەڵپەساردوە لە بارەی گواستنەوەی نێیمار.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردوە كە هەمو هیوای بەرشەلۆنە بۆ خواستی یاریزانەكە دەگەڕێتەوە كە سورە لەسەر ئەوەی پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بكات و بگەڕێتەوە یاریگەی كامپ نۆ.

رۆژنامە بەرازیلیەكە باس لەوەش دەكات كە ریاڵ مەدرید گرێبەستێكی پێشكەشی پاریس كردوە بۆ ماوەی پێنج ساڵی و بەهەمان ئەو بڕە موچەیەی كە یاریزانەكە لە پاریس سانجێرمان وەری دەگرێت، هەردو یاریزانی یانەكەشی كلیۆر ناڤاس و گاریس بەیڵ خستۆتە نێو گرێبەستەكەوە، بۆیە پێدەچێت بە زوی پاریس بە گرێبەستی ریاڵ مەدرید رازی بێتو هەفتەی داهاتو یاریزانكە درێسی یانەی شاهانە بەرزبكاتەوە.

نێیمار ئەگەر بێتو بگەرێتەوە یانەی بەرشەلۆنە دەبێت موچەی ساڵانەی كەمبكاتەوەو ئەو كات یانەكە دیگواازێتەوە، كە پێدەچێت خەمساردی بەرپرسانی یانەكەتەلۆنییەكە نێیمار بێزار بكات و رازامەنمدی بنوێنێت بە گواستنەوەی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.

2019-08-08
زیاتر...