چوار یاریزانی ریاڵ مهدرید له یاری سیڤیلیە بێبهشدهبن
چوار یاریزان بەشداری دواین راهێنانەکانی ریاڵ مەدریدیان بۆ یارییەکەى سیڤیلیە نەکردووە.
مەشق و راهێنانەکانی ریاڵ مەدرید بۆ یارییەکەى سیڤیلیە لەخولی ئیسپانیا کۆتایی پێهات بە بێ بەشداری کردنی چوار یاریزانی سەرەکی یانەکە.
هەریەک لە یاریزانان مۆدریچ و ئیسکۆ و ئاسینسیۆ و مارسیلۆ بەهۆی پێکانەوە نەیانتوانی بەشداری راهێنانە بەکۆمەڵەکان بکەن.
مۆدریچ و ئیسکۆ لە ژێر چاودێری پزیشکیدا بوون و چەند خولەکێک لەسەر چیمەن راهێنانیان کردوەو مارسیلۆ و ئاسینسیۆش هێشتا لە قۆناغی چارەسەردان.
ریاڵ مەدرید لەخولی ئیسپانیا 8 خاڵی هەیە و لە چوار یاریدا دوو بردنەوەو دوو یەکسان بونی هەیە.
|