هەواڵ

چارەسەركردنی دۆخی كەركوك پەیوەستە بە یەكڕیزی لایەنە كوردیەكانەوە


ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ

بەرپرسێكی یەكێتی دەڵێت، پێویستە كورد لە كەركوك زیاتر ریزەكانی پتەو بكات بۆ بەدیهێنانی ئامانجی میلەتەكەمان بە تایبەتی لە ئێستادا كە كۆمەڵێك كێشە لە ناوچە جێناكۆكەكان هەیە بە یەكگرووی دەتوانین لە دەستوری عێراقدا بیچەسپێنین".

جەمال شكورد پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی نها-ی راگەیاند" بەبۆنەی نەورۆزەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم كوردانی هەر چوار پارچەكە دەكەم بە تایبەت كوردای كەركوك هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی تەبایی بۆ سەرجەم حیزبە كوردستانیەكان ".

وتیشی" پێویستە كورد لە كەركوك زیاتر ریزەكانی پتەو بكات بۆ بەدیهێنانی ئامانجی میلەتەكەمان بە تایبەتی لە ئێستادا كە كۆمەڵێك كێشە لە ناوچە جێناكۆكەكان هەیە بە یەكگرووی دەتوانین لە دەستوری عێراقدا بیچەسپێنین ".

روونیكردەوە" چارەسەری كێشەكانی كەركوك پەیوەستە بە یەك ریزی لایەنە كوردیەكانەوە هەیە و تا بتوانین لە بەغداش فراكسیۆنە كوردیەكان كار بۆ باشتركردنی دۆخەكە بكەن".
2019-03-20
زیاتر...