کوردستان

كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی بەتوندی دژی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هاتەدەنگ


كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هیچ بیانوویەک نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

مەکتەبی هەڵبژاردن و ئاماری کۆمەڵی دادگەریی ڕایدەگەیەنێت، ئێمە لە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕایدەگەیەنین کە هیچ بیانوویەک نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە لە ٢٠٢٤/٦/١٠ ئەنجام بدرێت.

ئاماژە بەوەشدراوە "هەڵبژاردن بە تاکە ڕێگای دەستاو دەستکردنی دەسەڵات دەزانین، بۆیە پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بەو وادەیەوە پابەند بن کە بڕیاری لێدراوە".

کۆمەڵی دادگەری دەشڵیت "داوا لە دەنگدەرانیش دەکەین بڕۆن کارتی دەنگدان وەربگرنەوەو بە گوڕوتینەوە بەشداری لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا بکەن".
2024-04-23
زیاتر...