کوردستان

پەیامێك لە قوباد تاڵەبانیەوە دەربارەی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

لەمیانى کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزى بەریتانیا لە عێراق قوباد تاڵەبانى جەختی کردەوە لەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و ڕایگەیاند، دواخستنی لەوە زیاتری ھەڵبژاردن زیان بە پێگەی ھەرێم دەگەیەنێت و ھەر ھەوڵێک بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن رەتدەکەینەوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانى هەرێم لەگەڵ ستیڤن ھیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبوەوە و پرسی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانیان تاوتوێکرد.

لە ڕاگەیەندراوى نوسینگەى رۆژنامەوانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمدا هاتووە، باڵیۆزی بەریتانیا لەبارەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە پرسیاری لە جێگری سەرۆکوەزیران کرد و قوباد تاڵەبانی، جەختی کردەوە، لەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و رایگەیاند، دواخستنی لەوە زیاتری ھەڵبژاردن زیان بە پێگەی ھەرێم دەگەیەنێت و ھەر ھەوڵێک بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن رەتدەکەینەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە ھێرشکردنەسەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر کرا کە چەند رۆژێک پێش ئێستا کرایە ئامانج، جێگری سەرۆکوەزیران نیگەرانی خۆی نیشاندا و رایگەیاند، بەردەوامبوونی ئەمجۆرە ھێرشانە زیان بە سەقامگیریی عێراق و کوردستان دەگەیەنێت.

هەروەها جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم وتیشی: لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و لایەنە عێراقییەکان لەسەر خەتین بۆ دۆزینەوەی جێبەجێکارانی ئەو کردەوەیە و کاریش لەسەر کۆتاییھێنان بەم جۆرە ھێرشانە دەکەن.
2024-04-30
زیاتر...