کوردستان

لەکۆرمۆر بەرهەمهێنانی گاز دەستیپێکردەوە و کارەبا باش دەبێت


کۆمپانیای دانەگاز رایگەیاند، لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ دەستیان بە رێکارەکانی دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی گاز کردووەتەوە.
 
رۆژی سێشەممە 30-04-2024 کۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق رێوشوێنی باشتریان بۆ پارێزگاری لە کێڵگەی کۆرمۆر گرتووەتەبەر.
 
کۆمپانیا ئیماراتییەکە دەڵێت، "لەدوای گرتنەبەری رێكاری باشتر لەلایەن حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پتەوترکردنی رێکارە بەرگرییەکان لە کێڵگەی کۆرمۆر و هەبوونی پابەندییەکی پتەو لەسەر ئاستی باڵای دەسەڵاتداران، دانەگاز لەگەڵ هاوبەشەکانی دەستی بە رێکارەکان بۆ بەرهەمهێنانەوەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر کردەوە."
 
رۆژی هەینی 26ی نیسان، لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێڵگەکە بەرهەمهێنانی گاز وەستا.
2024-04-30
زیاتر...