ئومێد خۆشناو لەسەر سورپۆشکردنی هەولێر بە ئاڵای تورکیا بە توندی هاتەدەنگ
نها نیوز - هەواڵەکان
پارێزگاری هەولێر لەبارەی هەڵکردنی ئاڵای تورکیا لە قەڵا و شەقامەکانی هەولێر رایدەگەیەنێت: ئەوە بابەتێکی پرۆتۆکۆڵییە و لە هەموو دونیا کاری وا کراوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر لەوبارەوە دەڵێت "یه‌که‌مجار نییه له کاتی هاتنی سه‌رۆکی وڵاتان ئاڵا له قه‌ڵات هه‌ڵبکرێ. هه‌روه‌ها ته‌نها ئاڵای تورکیا نییه به‌ڵکو ئاڵای کوردستان و عێراق و تورکیا به‌یه‌که‌وه دروستکراوه.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد "ئه‌وە بابه‌تێکی پڕۆتۆکۆڵییه و له هه‌موو دونیا کاری وا کراوه و ده‌کرێت.
بڕیارە کاتژمێر 07:30ـی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی هەولێر بکات. بۆ پێشوازیی لە سەرۆککۆماری تورکیا، ئاڵایەکی تورکیا لەسەر قەڵای هەولێر بە شێوەی داتاشۆ پێشاندراوە و چەند شەقامێکی بە ئاڵای کوردستان و تورکیا رەنگاورەنگ کراون. ئەمە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە.
ئ.ز
|