کوردستان

سۆران عومەر: سوپاسی بۆ حکومەتی هەرێم کە ئەم نهێنییەی ئاشکراکرد

سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێ؛ وەزارەتی دارایی هەرێم نوسراوی فەرمی بۆ ناردوین کە داهاتی ناوخۆی مانگی ١ و ٢ی ئەمساڵ، مانگانه‌ بڕی ٩١٣ ملیار دینارە.

سۆران عومەر لە نوسینێکدا دەڵێت، "وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێ؛ وەزارەتی دارایی هەرێم نوسراوی فەرمی بۆ ناردوین کە داهاتی ناوخۆی مانگی ١ و ٢ی ئەمساڵ، مانگانه‌ بڕی ٩١٣ ملیار دینارە، داوا دەکەن ئەو داهاتەی ناوخۆ ڕادەست بکەن".

سۆران عومەر ئاماژەی بەوەشداوە، دەستخۆشی بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم کە دواجار دانی بەوەدا نا داهاتی ناوخۆی مانگانەی هەرێم ٩١٣ ملیار دینارە.

وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كانیدا بۆ رایگشتی، به‌رده‌وام جه‌خی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات تێكڕای داهاتی ناوخۆ مانگانه‌ (320 ملیار) دیناره.
2024-04-22
زیاتر...