سەرکردەیەکی پارتی هەڕەشە دەکات
پشتیوان سادق ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، "به‌بێ پارتی هه‌ڵبژاردن ناكرێت".
پشتیوان سادق ڕایگەیاند، له‌م كابینه‌یه‌دا ئێمه نۆ مانگ راوه‌ستاین بۆ ئه‌وه‌ی حزبێكی دیكه (مه‌به‌ستی یه‌كێتییه) بێت به‌شداری بكات، ئه‌وان ئێستا بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه به‌بێ پارتی هه‌ڵبژاردن بكرێت.
باسی لەوەشکرد، بیر له‌وه بكه‌نه‌وه له ئاینده كه ئێمه زۆرینه‌مان هێنا، به‌بێ ئه‌وان حكومه‌تمان پێكهێنان لێمان توڕه نه‌بن.
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی "90%ی ئه‌و حزبانه‌ی كه لیستیان بۆ هه‌ڵبژاردن پێشكه‌شی كۆمسیۆن كردووه پێیانوایه به‌بێ پارتی هه‌ڵبژاردن ناكرێت".
وتیشی "له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم ئێستا له‌گه‌ڵ حزبه‌كان خه‌ریكه".
|