ئەدهەم بارزانی: پاش پێداگریه‌كی زۆری پارتی هه‌ڵبژاردنی دواده‌كه‌وێت
نها نیوز - هەواڵەکان
ئه‌دھه‌م بارزانی، كه‌سایه‌تی سیاسی و سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژە بەوە دەکات كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان سێ مانگ و چه‌ند رۆژێك دواده‌كه‌وێت.
ئه‌دھه‌م بارزانی له‌میانی راگه‌یه‌ندراوێكیدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست نها نیوز كه‌وتووه، لەبارەی ھه‌ڵبژاردنی 2024/6/10ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت "پاش پێداگریه‌كی یه‌كجار زۆری پارتی له‌سه‌ر دواخستنی ھه‌ڵبژاردن، له‌وانه‌یه جۆره ڕێكه‌وتنێك بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م سه‌رده‌مه له عێراق شڵه‌ژانێك دروست نه‌بێت".
ناوبراو ئاشکراشیکرد "پاش ھه‌ندێك گه‌شت و سه‌فه‌ری ته‌واو نھێنی ئه‌م ھه‌ڵبژاردنه بۆ سێ مانگ و 5-6 رۆژێك دوابكه‌وێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه 10ی حوزه‌یران وه‌ك واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكراوه، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌شداری پرۆسه‌كه ناكات.
ئ.ز
|