کوردستان

یەکێتی بۆ دوا بریار لەسەر هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتيی یەکێتی لەسەر پرسی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە. بۆ دوا بریاردان لەسەر چۆنیەتی بەشداریکردنیان لەو پرسە. 

بەگوێرەى زانیارییەکانی میدیای یەکێتی، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، لە کۆبوونەوەکەیدا گفتوگۆ لەسەر ئامادەکارییەکانی ئەو حیزبە بۆ هەڵبژاردن و چۆنییەتی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات.

هاوکات لەبارەى پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، رۆژی 17ی نیسانی 2024، بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند، هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، لە وادەى خۆیدا ئەنجامدەدرێت، یەکێتیش بۆ ئەو پرسە ئامادەیە و هەموو ئامادەکارییەکی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە لە 10ی حوزەیرانی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت، لەو چوارچێوەیەدا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئامادەكارییەكانی دەست پێكردووە.

ئ.ز

2024-04-18
زیاتر...