نها نیوز- هەواڵەکان
ئاژانسی هه‌واڵی (رۆیته‌رز) له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی توركیاوه ئاشكرایكرد، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا رۆژی 9ی ئایاری داهاتوو سه‌ردانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات. لە سەردانەکەدا تورکیا دەیەوێت ڕەزامەندی كڕینی فڕۆكه‌ی (ئێف 16)ی ئه‌مریكیی وەربگرێت.
ئەمەش دەبێت به یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆكی توركیا بۆ ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی جۆ بایدندا.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه‌ی كه له‌باره‌ی سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ واشنتۆن قسه‌ی بۆ (رۆیته‌رز) كردووه، هیچ زانیارییه‌كی تری له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام وتویه‌تی: ئیبراهیم كاڵن سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و هه‌ندێك بابه‌تی تری دووقۆڵی هه‌ردوو وڵات.
هاوكات هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و یه‌شار گوله‌ر وه‌زیری به‌رگری توركیاش چاویان به وه‌فدی ئه‌مریكی ده‌كه‌وێت.
واشنتۆن و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا هێشتا هیچ قسه‌یه‌كیان له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان نه‌كردووه، به‌ڵام چاودێران پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن بایدن و ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی پرسی جه‌نگی ئیسرائیل و حه‌ماس هه‌روه‌ها هاریكاری له‌بواری پیشه‌سازی به‌رگریی گفتوگۆ بكه‌ن، له‌وانه ره‌زامه‌ندی ئه‌مدواییه بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی (ئێف 16)ی ئه‌مریكیی له‌لایه‌ن توركیاوه.
پرسی كڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی تر له ئه‌مریكا له‌لایه‌ن ئه‌نكه‌ره‌وه، له‌كاتێكدایه بڕیاره له نیوه‌ی دووه‌می مانی داهاتوودا توركیا ئۆپۆراسیۆنێكی گه‌وره‌تر دژی پارتی كرێكاران له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجام بدات.
دواین سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ واشنتۆن له ساڵی 2019دا بوو، كاتێك چاوی به دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا كه‌وت، ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ تره‌مپدا هه‌بوو، به‌ڵام له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی بایدنه‌وه له ساڵی 2020وه ئه‌نكه‌ره هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات دیدارێكی راسته‌وخۆ له‌نێوان ئه‌ردۆغان و بایدندا رێكبخات و تائێستا ئه‌مه نه‌كراوه.