سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی: مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی عێراق گه‌ره‌نتی كراوە
نها نیوز- هەواڵەکان
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی عێراق له ساڵی 2024دا گه‌ره‌نتی كراوە.
عه‌توان عه‌توانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی خشته‌ی بودجه‌ی ساڵی 2024ی عێراق رایگه‌یاند، "له‌چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی خشته‌ی بودجه‌داین بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین".
عه‌توان عه‌توانی وتیشی: "نه‌خێر، هیچ قه‌یرانێكی دارایی له عێراقدا نییه، مووچه‌ی ته‌واوی مووچه‌خۆران و خانه‌نشینان و سوودمه‌ندانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێو بودجه‌دا ده‌سته‌به‌ر (گه‌ره‌نتی) كراوه".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئەوەشی ئاشكراكرد،"قه‌باره‌ی بودجه‌ی ساڵی 2024ی عێراق 228 ترلیۆن دیناره".
س.ر
|