ئاگرەکەی کۆگاکانی هەولێر 15 كاتژمێرە کۆنترۆڵ نەکراوە
نهانیوز- هەواڵەکان
شەوی رابردوو، لەسەر رێگای هەولێر-کەرکوک نزیک ناوچەی قوشتەپە ئاگرێکی گەورە لە شەش کۆگا و کارگەیەکی کلێنس کەوتەوە و دوای تێپەڕبوونی ١٥ کاتژمێر بەهۆی هەبوونی ماددەی سوتینەر لە کۆگاکاندا هێشتا ئاگرەکە کۆنترۆڵنەکراوە.
شەوی رابردوو دوای ئەوەی ئاگری کۆگاکە تەشەنەی سەندووە و ١٤ تیمی ئاگرکوژێنەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە هاتوونەتە ناوچەکە، بەڵام نەتوانراوە کۆنترۆڵبکرێت.
بەهۆی هەبوونی ماددەی سوتینەرەوە لە کۆگاکاندا ئاگرەکە بەردەوامبووە لە تەشەنەسەندن، لە درەنگانی شەودا دوای چەندین جار لە هەوڵدان تیمەکانی بەرگری و شارستانی ناچاربوون وازی لێبهێنن تا ئاگرەکە خۆی دەکوژێتەوە.
کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، ئاگرەکە زۆر گەورەبووە و بەردەوام لە تەشەنەسەندابووە بۆیە تا ئێستا ناتوانرێت قەبارەی زەرەر و زیانەکان بخەمڵێنرێت.
اوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی، پۆلیسی دارستان و شارەوانی، بە چەندین تانکەری ئاو و ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە، سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
ش.ح
|