کوردستان

وادەكەی كۆمسیۆن بۆ لایەنەكان تەواو دەبێت

نهانیوز- هەواڵەکان

ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ پێشكەشكردنی لیستی ناو كاندیدی حزب و هاوپەیمانێتییەكان، بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، تائێستا یەكێتی و پارتی لیستی كاندیدەكانیان پێشكەش نەكردووە.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، لە قۆناغی وەرگرتنی لیستی ناوی كاندیدەكانن و چەند هاوپەیمانییەك لیستی ناوی كاندیدەكانیان پێشكەشكردووە، بەڵام تائێستا یەكێتی و پارتی لیستی كاندیدەكانیان پێشكەش نەكردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا هیچ حزب و لایەنێكی سیاسی راینەگەیاندووە، بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ناكات.


2024-03-28
زیاتر...