گەیشت.. بەریتانیا بە پلانێکی نوێ رێگری لە هاتنی کۆچبەران دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
به‌ریتانیا پلانێكی نوێ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هاتنی كۆچبه‌ران داده‌نێت و نیازی وایه، هێزێك دروستبكات كه راسته‌وخۆ به‌سه‌ر قاچاخچییه‌كاندا دابده‌ن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردووەته‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ته‌نیا له هه‌فته‌ی رابردوودا، نزیكه‌ی 1000 كۆچبه‌ر به به‌له‌م له فه‌ره‌نساوه خۆیان گه‌یاندووه‌ته به‌ریتانیا و به شێواز و ئالیاتی پێشووتر ناتواندرێت به‌ر له لێشاوی هاتنی كۆچبه‌ران بگیرێت.
راشیگه‌یاندووه، ده‌یانه‌وێت كارێك بكه‌ن كه په‌ڕینه‌وه‌ی مه‌ترسیداری به‌له‌مه بچووكه‌كان كۆتایی پێبهێندرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دامەزراوەیەکی نوێ بەناوی (فەرماندەیی ئاسایشی سنوور) داده‌مەزرێت، کە کۆکەرەوەی دامەزراوەی هەواڵگری و ئاسایشی بەریتانیایه بۆ پاراستنی سنوورەکان.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، دامەزراوەکە سەدان ئەفسەری نوێ وەردەگرێت و ئامادەیان دەکات بۆئەوەی وەکو چۆن هێزەکانی دژەتیرۆر دەستوبرد کار دەکەن، ئاواش ئەو هێزە نوێیە بەسەر قاچاخچییاندا دەدەن.
|