جیهان

شو‌ێنگرەوەی ئیسماعیل هەنیە دیاریکرا

نها نیوز – هەواڵەکان

بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند، یه‌حیا سینوار، كراوه‌ته‌ شوێنگره‌وه‌ی ئیسماعیل هه‌نیە و وه‌ك سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌ستبه‌كارده‌بێت.

بزوتنەوەی حەماس ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا هەڵبژاردنی یەحیا سینوار وەک بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەکە لە شوێنی ئیسماعیل هه‌نیه‌ راگه‌یاند، کە هەفتەی ڕابردوو لە هێرشێکدا لە تارانی پایتەختی ئێران تیرۆرکرا.
 
ئەمە له‌كاتێكدایه‌، حەماس لە 305ـەمین ڕۆژیدایە كه‌ روبه‌ڕوی هێرش و له‌شكركێشی سوپای ئیسرائیل بووه‌ته‌وه‌.
 
2024-08-06
زیاتر...