پزیشكیان سەردانی هەرێمی كوردستان دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
بڕیارە مانگی داهاتوو مەسعود پزیشکیان، سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی عێراق بکات، بەگوێرەی وتەی باڵیۆزی ئەو وڵاتەش بێت كار بۆ ئەوەش دەكرێت سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.
محه‌مه‌د كازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران له به‌غدا وتویەتی "مەسعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی باڵای وڵات و له‌سه‌ر بانگێشتی فه‌رمی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات".
وتوشیەتی "سه‌ردانه‌كه رۆژانی 11 و 12 و 13ـی مانگی ئه‌یلولی داهاتوو ده‌بێت".
لەبارەی سەردانەکەی بۆ هەرێم، باڵیۆزی ئێران ئاشکراشیکردووە "ئێستا كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت سه‌رباری به‌غدا، سه‌ردانه‌كه هه‌رێمی كوردستان و به‌سڕه‌ش بگرێته‌وه".
|