جیهان

سەرۆک کۆماری ئێران شێوازی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل رادەگەیەنێت

نها نیوز – هەواڵەکان

رۆژنامه‌یه‌كی‌ به‌ریتانی‌ رایگه‌یاند، سه‌رۆك كۆماری ئێران پێشنیاری‌ كردووه‌، بۆ تۆڵە سەندنەوە لە ئیسرائیل، وڵاته‌كه‌ی‌ هێرش بكاته‌سه‌ر بنكه‌ نهێنییه‌كانی ئیسرائیل له‌ وڵاتانی دراوسێ.

ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی لە هەواڵێکدا بڵاویکردووەتەوە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران پێسنیاری کردووە، لە وەڵامی کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی حەماس، هێرش بکرێتە سەر پێگەکانی ئیسرائیل لە وڵاتانی دەوروبەر.

رۆژنامه‌ به‌ریتانییه‌كه‌ باسی‌ له‌وه‌ش كردووه‌، پێشتر ئێران ئه‌و شوێنانه‌ی به‌ "بنكه‌ی سیخوڕیی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل" ناوی ده‌بات، له‌ كوردستانی عێراق، كردووەتە ئامانج، بەڵام هەر ئەوکات حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ئەمەی رەتکردەوە و باسی لەوە کرد، "هیچ بارەگایەکی ئیسرائیل لە هەرێم نییە تا هێرشی کرابێتە سەر".

یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆك كۆماری ئێران به‌ ڕۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافیان راگه‌یاندووه‌، سوپای پاسداران له‌ڕێی‌ هه‌وڵدان بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌كی شه‌ڕانگێزانه‌تر له‌ ئیسرائیل، كار بۆ سنوورداركردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ پزیشكیان ده‌كات.
 
2024-08-09
زیاتر...