عێراق و تورکیا رێککەوتننامە مەترسیدارەکە واژۆ دەکەن
نها نیوز - هەواڵەکان
وهزیرانی بهرگریی توركیا و عێراق دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) یاداشتێكی لێگهیشتنیان واژۆ كرد.
هەردوو وەزیری بەرگریی عێراق و وەزیری بەرگریی تورکیا یاداشتنامهی لێکێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵاتیان لە بوارەکانی سەربازی و ئەمنی و رووبەڕوبونەوەی تیرۆر واژۆ کرد، کە دوای چوارەمین کۆبونەوەی میکانیزمی باڵای ئەمنی نێوان عێراق و تورکیا لە ئەنقەرەی پایتهختی توركیا ئەنجامدرا.
لەوبارەیەوە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاندووە "ئەم یاداشتە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانمان بەرەو پێشتر دەبات و دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی هاوبەشمانە بە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا، بەشێوەیەک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بەدەستبهێنێت".
ناوبراو ئاشکراشیکردووە "عێراق رێکاری یاسایی، سیاسیی و کارگێڕی بۆ ناساندنی پەکەکە و ئەو لایەنانەی نوێنەرایەتی ئەو پارتە دەکەن لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بخاتە لیستی حزبە قەدەغەکراوەکانەوە".
بەپێی یاداشتنامەکە، تورکیا سەرجەم پێشێلکارییەکانی پەیوەست بە سنورەکانی عێراق رابگرێت، هاوکات هەردوو وڵات رێککەوتون لەسەر رادەستکردنی ئەو کەسانەی هەر کامیان داوای دەکەن بۆ دادگایکردن لە وڵاتەکانیان.
|