جیهان

ئێران هەڕەشەیەکی مەترسیدار لە ئیسرائیل دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

ئیسماعیل قائانى، فەرماندەى فەیلەقى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران، نامەیەک ئاراستەى یەحیا سنوار، سەرۆکى نوێی مەکتەبى سیاسیى بزوتنەوەى حەماس دەکات و دەڵێت "تۆڵەکردنەوەى خوێنى ئیسماعیل هەنییە ئەرکە لەسەرمان".

ئیسماعیل قائانى بە بۆنەى هەڵبژاردنى بە سەرۆکى مەکتەبى سیاسیى حەماس، نامەیەکى ئاراستەى یەحیا سنوار کرد و ئاماژەى بەوەکردووە، حەماس بە هەڵبژاردنى سنوار سەلماندى لە ئاست کوشتنى گەورەترین بەرپرسە سیاسى و چەکدارییەکانى پاشەکشە ناکات و ئاڵاکەى داوەتە دەست کاریگەرترین سەرکردەکانى لە گۆڕەپانى جەنگ.

قائانى دووپاتیشیکردووەتەوە، هاوشانى حەماس لەسەر رێگاى بەرەنگاربوونەوە بەردەوامدەبن تاوەکو ئەو کاتەى "قودس ئازاد دەکەن".

بە وتەى ئیسماعیل قائانى، تۆڵەکردنەوەى خوێنى ئیسماعیل هەنیە، کە لە ناو خاکى وڵاتەکەیاندا کوژراوە ئەرکە لەسەر ئەوان.

ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکى پێشووى مەکتەبى سیاسیى حەماس رۆژى 31ـى تەمووز لە ناو تاران کوژرا و رۆژى شەشى ئاب بزوتنەوەى حەماس یەحیا سینوارى کردە شوێنگرەوەى هەنیە.
 
2024-08-09
زیاتر...