جیهان

لە بەریتانیاوە بڕیارە دڵخۆشکەرەکە بۆ کۆچبەران گەیشت

نها نیوز – هەواڵەکان

بەپێی ڕۆژنامەی تێلێگراف-ی بەریتانی، سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە لە یەکەمین بڕیاری خۆیدا یاسای ناردنی پەنابەرانی بۆ رواندا هەڵوەشاندەوە.

ڕۆژنامەی تێلێگراف-ی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، کەیر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا، لە یەکەم ڕۆژی خولی سەرۆکایەتییەکەیدا یاسای ناردنی پەنابەرانی بۆ رواندا هەڵوەشاندەوە کە لەلایەن حکومەتی پێشووی پارتی پارێزگارانەوە پەسەندکرابوو.

لە 22ی نیسانی 2024ـدا، یاسای ناردنی پەنابەران بۆ رواندا لەلایەن پەرلەمانی بەریتانیاوە پەسەندکرا کە بەشێک بوو لە پلانەکانی ریشی سوناک، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتە بۆ ڕاگرتنی هاتنە ناوەوەی کۆچبەران بە ڕێگەی نا ئاسایی بۆ وڵاتەکە، ئەمەش نیگەرانیی کۆچبەرانی لێکەوتبووەوە.
 
2024-07-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.