جیهان

ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری ئێران هەڵدەبژێردرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەمڕۆ هەینی گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ دیاریکردنی جێگرەوەی ئیبراهیم رەئیسی کە 19ی ئایار لە رووداوی کەوتنە خوارەوەی کۆپتەر گیانی لە دەستدا دەستپی پێکرد.

لە گەڕی یەکەمی ئەم هەڵبژاردنەدا کە رۆژی 28ی حوزەیران بەڕێوەچوو، مەسعوود پزشکیان بە 10 میلیۆن و 415 هەزار و 991 دەنگ و سەعید جەلیلی بە 9 میلیۆنو 473 هەزار و 298 دەنگ، زۆرترین دەنگەکانیان بەدەست هێنا، بەڵام نەیانتوانی 50% دەنگی بەشداربوان بە دەست بهێنن و گەیشتنە قۆناغی دووهەم.

ئەوەش لەکاتێکدایە، گرینگترین رووداوی گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران، بەشداری کەمتر لە 40%خەڵک بوو.

جێی سەرنجەیشە، بەشێوەیەک کە تەنانەت رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیش باسی لە بەشداری کەمی خەڵک کرد و داوای لە خەڵک کرد لە هەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆ هەینی ٥ی تەمووز دا بەشداری بکەن.

هاوکات کاتژمێر 8ی بەیانی، عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی لە حوسەینییەی ئیمام خومەینی لە تاران دەنگی خۆی خستە سندووقی دەنگدانەوە.
2024-07-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.