جیهان

ئێستا گەیشت.. ئەمەریکا کەوتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و ئەگەری هێرشی 'تیرۆریستی' هەیە

نها نیوز – هەواڵەکان

 

بەرپرسێکی بەرگریی ئەمەریکا دەڵێت، بنکە سەربازییەکان و کارمەندانی ئەمەریکا لە سەرانسەری ئەوروپا خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، ئەوەش دوای ئەوەی هەواڵگریی نوێ هۆشداریی دا لە ئەگەری هێرشێکی تیرۆریستی کە دەشێت دامەزراوەکان یان کارمەندان بکاتە ئامانج.

بەرپرسێکی بەرگریی ئەمەریکا کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند "دامەزراوە سەربازییەکان لە سەرانسەری فەرماندەیی ئەوروپای ئەمەریکا (EUCOM) بەرزکراوەتەوە بۆ حاڵەتی پاراستنی هێز "چارلی"، ئەمەش بەو واتایەیە کە ئەگەری هێرشێکی 'تیرۆریستی' هەیە هەیە.

ئەو بەرپرسەی بەرگریی ئەمەریکا دەڵێت "سوپای ئەمەریکا هەنگاوی زیاتر دەنێت بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هێزەکانیان لە چالاکانیاندا بەئاگا و وریا بن.

بەرپرسەکە وردەکاریی زیاتری لەبارەی ناوەڕۆکی ئەو هەواڵگرییە نەخستەڕوو کە بووەهۆی ئەو گۆڕانکارییە، هەرچەندە بەرپرسانی دژەتیرۆر لە چەند وڵاتێکەوە هۆشدارییان لە هەڵکشانی مەترسی داوە، لەوانە هەندێکیان سەبارەت بە ئۆڵۆمپیادی هاوینەی داهاتوون لە پاریس.

مانگی ڕابردوو دامەزراوەی ئاسایشی ئەلیکترۆنی بەناوی Recorded Future راپۆرتێکی بڵاوکردەوە، تێیدا وێڕای هۆشداریی، باسی لەوەشکرد، جگە لە مەترسیی زۆری هێرشە ئەلیکترۆنییەکان، بەڵام گەورەترین مەترسی لەسەر ئۆڵۆمپیادی پاریس هەیە و ئەگەری هێرشی تیرۆریستیی لەسەر هەیە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دەسەڵاتدارانی فەرەنسا پێشتر دوو پلانی 'تیرۆریستی'ـی جیاوازیان پووچەڵکردوەتەوە. لە یەکێک لە کەیسەکاندا، تۆمەتبارەکە کە تەمەنی 18 ساڵە، بە پیلانگێڕی تۆمەتبارکراوە بۆ ئەنجامدانی هێرشکردن بەناوی دەوڵەتی ئیسلامییەوە بۆ سەر یەکێک لەو یاریگایانەی کە وەک شوێنی ئۆڵۆمپیاد بەکاردەهێنرێت .

بەرپرسانی باڵای دژە تیرۆری ئەمەریکا دانیان بەوەدا ناوە کە گرووپی تیرۆریستیی 'داعش' لە چەند مانگی ڕابردوودا گوڕی داوەتە خۆی. زۆربەی نیگەرانییەکانیش لەسەر لایەنی گرووپی ئەفغانی بووە کە بە 'داعشی خۆراسان' ناسراوە.

2024-07-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.