روداوێكى هاتووچۆ 37 قوربانیى لێكهوتهوه یهكێكیان له وێستگهى ئهتۆم كاریكردووه
نها نیوز ـ ههواڵهكان:
میدیاى توركیا ئاشكرایكردووه، به هۆى پێكدادانى دوو پاسهوه 37 كهس بوونه قوربانى، باس لهوهشدهكرێت، یهكێك له پاسهكان كرێكارى تێدا بووه.
لهو ههواڵهدا ئهوهش هاتووه، ڕووداوەکە لەشارەدێی سلیفکە سەر بە شاری مێرسین ڕووی داوە، دوای ئەوەی پاسەکە کە کرێکارانی لە وێستگەی پاسەکان هەڵگرتووە و هێڵی بەرامبەری بەزاند و خۆی بە پاسێکی دیکەدا کێشا کە چەند کرێکار و سەرپەرشتی پسپۆڕی تێدا بووە.
یەکێک لەو کەسانەی کە گیانی سپاردووە لە وێستگەی ئەتۆمی کاری دەکرد، ئەوی دیکەشیان ژنێکی ڕووسە و ناوی بنەماڵەکەی "ئیسماعیلۆڤا" یە و تەمەنی 38 ساڵ بووە.
لەگەڵ ئاگاداربوونەوە لە بارودۆخەکە، تیمەکانی تەندروستی و ئاگرکوژێنەوە و جەندرمەیەکی زۆر ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.
تیمە پزیشکییەکان بریندارەکانیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سیلیفکە و نەخۆشخانەیەکی تایبەت لەشارۆچکەکە. هەروەها بەهۆی ڕووداوەکەوە بۆ ماوەیەکی زۆر، ڕێگاکە داخراوە.
|