به تۆمه‌تى جادوكردن له‌سه‌رۆك.. وه‌زیرى ژینگه ده‌ستگیركرا
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان:
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى وڵاتى ماڵدیڤ ئاشكرایانكرد، وه‌زیری ژینگه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌ستگیركرا، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی جادووی ڕه‌شی له سه‌رۆكی وڵاته‌كه كردووه.
به‌رپرسێكى باڵاى پۆلیسی ماڵدیڤ وتوویه‌تى، فاتیمه شه‌مناز وه‌زیری ژینگه‌ی ماڵدیڤ ده‌ستگیركرا و چاوه‌ڕوانیی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌ن له‌باره‌ی ئه‌و تۆمه‌ته‌ی دراوه‌ته پاڵی.
باس له‌وه‌شكراوه، وه‌زیری ژینگه‌ی ماڵدیڤ به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی جادووی ڕه‌شی له محه‌مه‌د مویزو، سه‌رۆكی ماڵدیڤ كردووه له‌گه‌ڵ دوو برای ده‌ستگیركران.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئاژانسی هه‌واڵی رووسیا باسى له‌وه‌كردووه، جادووكردن له ماڵدیڤ تاوانێكی گه‌وره نییه و ئه‌وانه‌ی ئه‌وكاره بكه‌ن به گوێره‌ی یاسا و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له وڵاته‌دا سزای شه‌ش مانگ زیندانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، كه به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، وه‌زیری ژینگه‌ی ماڵدیڤ، جادووی ڕه‌شی له سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی كردووه و له شوێنێكدا داینابوو بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌رۆكی ماڵدیڤ نزیك بێته‌وه، تاوه‌كوو له پۆسته سیاسییه‌كانیدا پله‌ی به‌رز بكاته‌وه.
|