هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكێكى نوێ بۆ ئێران ده‌چێته گه‌ڕى دووه‌مه‌وه
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان:
ئه‌نجامى به‌رایى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئێران جیاكرایه‌وه و به پێى ده‌نگى 47 هەزار و 604 سندووقی دەنگدان لە کۆی 58 هەزار و 640 سندووق، مەسعوود پزیشکیان كاندیدى ریفۆرمخوازەکان 8 ملیۆن و 302 هەزار و 577 دەنگی بەدەستهێناوە.
موحسین ئیسلامی وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران ئاشكرایكرد، مەسعوود پزیشکیان كاندیدى ریفۆرمخوازەکان 8 ملیۆن و 302 هەزار و 577 دەنگی بەدەستهێناوە.
ده‌شڵێت:"له‌به‌رامبه‌ردا سەعید جەلیلی سکرتێری پێشووتری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران 7 ملیۆن و 189 هەزار و 756 دەنگی بردووەتەوە و محەممەدباقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران 2 ملیۆن و 676 هەزار و 512 دەنگی بەدەستهێناوە و مستەفا پوورمحەممەدی وەزیری داد و ناوخۆی پێشتری ئێرانیش 158 هەزار و 314 دەنگی بەدەستهێناوە".
به پێى ده‌ستورى ئێران، كاندیدى براوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى له‌هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و وڵاته‌دا بۆ ئه‌وه‌ى بچێته سه‌ر كورسى سه‌رۆكایه‌تى، پێویسته بتوانێت لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردندا (50+1%)ی دەنگەکان بەدەستبێنێت، ئه‌گه‌ر ڕێژه‌و ژماره‌ى ده‌نگه‌كه‌مان به‌م جیاوازیه كه‌مه بمێنێته‌وه، ئەگەری زۆرە یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار بچێتە گەڕی دووەمی هەڵبژاردن کە رۆژی هەینی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.
گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکە لەنێوان ئەو دوو كاندیده دەبێت کە زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە، واتە، ئەگەر ئەنجام بەم شێوەیەی ئێستا بێت، لەنێوان مەسعود پزیشکیان و سەعید جەلیلی دەبێت.
|