جیهان

داوا لە بایدن دەکرێت لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بکشێتەوە


رۆژنامەىەکی بەناوبانگی ئەمریکا، داواى لە جۆ بایدن کرد، لە کێبڕکێى بەربژێرکردنى لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەى ئەمریکا بکشێتەوە.

رۆژنامەى نیویۆرک تایمزى ئەمریکى، کە بەیەکێک لە بەناوبانگترین و خاوەن هەژموون لە ئەمریکا و جیهان سەیردەکرێت، داوای لە جۆ بایدن، سەرۆکى ئێستاى ئەمریکا کردووە، لە کێبڕکێى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى وڵاتەکەى بکشێتەوە.

دەستەى سەرنووسەرانى رۆژنامەکە، جۆ بایدن بە "فەرمانبەرێکی سێبەری گەورەی حکومەت" ناوبردووە و رایانگەیاندووە، دیبەیتەکەى رۆژی پێنجشەممەی رابردووى نێوان بایدن و ترەمپ سەلماندی کە بایدنى تەمەن 81 ساڵان، "لەو تاقیکردنەوەیە شکستیهێنا".
2024-06-29
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.