جیهان

بەرگی کەعبەی موسڵمانان گۆڕدرا

نها نیوز – هەواڵەکان

لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی کۆچیدا، بەرگی کەعبەی موسڵمانان گۆڕدرا و بە دەیان کیلۆ ئاڵتون و زیو رازێندراوەتەوە، زیاتر لە هەزار کیلۆ ئاوریشمیشی تێدا بەکارهاتووە.

سەرۆکایەتیی گشتیی کاروباری مزگەوتی گەورەی مەککە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "بەبۆنەی ساڵی نوێی کۆچییەوە، بەرگێکی نوێ بۆ کەعبە دانرا کە پێکهاتووە لە قوماشێکی ڕەشی گەورە و بە وردی دیزاین کراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە "ئەو تیمەی ئەرکی گۆڕینی بەرگی کەعبەیان لە ئەستۆیە، پێکدێن لە 159 پیشەگەر و تەکنیککار و ئەندازیاری لێهاتوو کە راهێنانی تایبەتیان وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە.

ساڵانە لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێی کۆچیدا بەرگی کەعبە دەگۆڕدرێت و بە کیسوا ناسراوە، پێکدێت لە 53 پارچە و ئاڵتون، دابەشکراون بەسەر سەرەوە و پشتێنە و خوارەوەی کەعبەدا.

لە بەرهەمهێنانی کیسوادا بە گشتی 120 کیلۆ ئاڵتون و 100 کیلۆ زیو و هەزار کیلۆ ئاوریشم بەکاردەهێنرێت. کێشی کیسوا هەزار و 350 کیلۆگرامە و نزیکەی 14 مەتریش بەرزە.
 
2024-07-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.