جیهان

ماوەی هەڵبژاردنی شوێنگرەوەیەک بۆ رەئیسی درێژکرایەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

ماوەی دوو کاتژمێر  بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران درێژکرایەوە.

بەپێی دەستەی هەڵبژاردنەکانی ئێران، لەو هەڵبژاردنەدا 61 ملیۆن و 452 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە، 58 هەزار و 640 بنکەی دەنگدان لە سەرانسەری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دانراون، هەروەها لە دەرەوەی وڵاتیش، هاوڵاتییان دەتوانن لەرێگەی 344 بنکە دەنگ بدەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەگەڕی دووەمی 14ـیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێراندا، دوو  کاندید بۆ بەدەستهێنانی پۆستەکە رکابەری دەکەن ئەوانیش؛ سەعید جەلیلی و مەسعود پزیشکیانە.
2024-07-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.