جیهان

ئێستا گەیشت.. حزبەکەی ریشی سوناک لە دەسەڵات هاتە خوارەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

پارتى کرێکارانى بەریتانیا کە بە دۆستى پەنابەران ناسراوە دوای 14 ساڵ لە فەرمانڕەوایی بەسەر پارتى پارێزگاراندا سەرکەوت و زۆرترین کورسییەکانى بردەوە.

کەناڵی (ئای تی ڤی) رایگەیاندووە "پارتی کرێکارانی ئۆپۆزسیۆن لە بەریتانیا تائێستا لەکۆى 650 کورسی پەرلەمان، 326 کورسی بەدەستهێناوە.

هەر بە گوێرەی ئەو میدیایە، ئەنجامە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە پارتى کرێکاران، کە بە دۆستى پەنابەران ناسراوە کۆتایی بە دەسەڵاتى 14 ساڵى پارتى پارێزگاران هێناوە و بە ئاسانى دەتوانێت حکومەتى نوێى بەریتانیا پێکبهێنێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەڵبژاردنی خولی پێشووی بەریتانیا کە ساڵی 2019 ئەنجامدرا، پارتی پارێزگاران 365 کورسی و پارتی کرێکاران 203 کورسی بەدەستهێنا.
2024-07-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.