بڕیارێکی نوێ بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتێک دەرکرا
ئاژانسی نھا: ژووری ھەواڵ
بەبڕیاری وەزیری تەندروستی ھەرێم، سوپاس و پێزانین بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتەکە دەکرێت و ، بڕیاریش دەدرێت یەک مانگ سەرەموچە بۆ فەرمانبەران پێشبخرێت.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، کە ئەمڕۆ ١٩ی ٣ی ٢٠١٩، بەواژۆی د. رێکەوت حەمەرەشید وەزیری تەندروستی، ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی ھەولێر، سلێمانی ، دھۆک، ھەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین و کۆیە کراوە، تێیدا ھاتووە "بڕیاردرا بە پێدانی سوپاس و پێزانین بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی دیوانی وەزارەت و نەخۆشخانەو بنکە تەندروستییەکان، کە لەماوەی ساڵانی قەیرانی دارایی (٢٠١٦ - ٢٠١٨) کاریان کردووە".
ئەوەش ھاتووە "سوپاس و پێزانینەکە، ئەو فەرمانبەرانە ناگرێتەوە، کە لەماوەی ئەو دوو ساڵەدا دوو ساڵ یان زیاتر مۆڵەتی بێ موچەو درێژخایەنیان وەرگرتووە.
بەپێی نوسراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، "ئەو فەرمانبەرانەی سوپاس و پێزانیان پێدراوە، یەک مانگ سەرەموچەیان پێشدەخرێت".
|