کوردستان

سەعدى پیرە: ناوى لیست و كاندیدەکانیان بە تەواوەتى ئامادەیە

نهانیوز- هەواڵەکان

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، ناوی لیست و كاندیدەکانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئامادەیە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، ناوی كاندیدەكانیان و لیستەکەیان بەتەواوەتی ئامادەیە، سودیان لە ئەزموونی هەڵبژاردنەکانی پێشوو بۆ دیاریکردنی كاندیدەكان وەرگرتووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، داواکاری درێژکردنەوەی وادەی وەرگرتنی بەربژێرەکان لەلایەن یەکێتییەوە پێشکەشنەکراوە.

وتەبێژەکەی یەکێتیی پێشیوایە،ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن پێگەی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لاواز دەكات.

ش.ح

 

2024-03-28
زیاتر...